IELTS‎ > ‎IELTS FAQ‎ > ‎

?Where should I pay for IELTS test لە کوێ کرێی تاقیکردنەوەی ئایڵس بدەم؟

posted Feb 24, 2017, 11:54 AM by SPU-ELC English Language Centre
When you register to take IELTS test, you have to options to pay the test fee; either 'online' or 'pay later'. If you own a debit or credit card, you can pay your test fees online. However, if you choose to pay later, you have to pay your test fees within three working days from the day of your test confirmation. You are required to pay at TBI. Here is the web address of the bank: 
https://www.tbiraq.com/en/component/content/article/97-bank-branch/175-al-sulaimaniya-branch?Itemid=190

لە کاتێکدا کە ناوی خۆت بۆ تاقیکردنەوەی IELTS تۆمار دەکەیت، دوو هەڵبژاردەت هەیە تا کرێی تاقیکردنەوەکەت بدەیت ئۆنلاین یان دواتر لە بانک پارەکە بدەیت. ئەگەر کڕێدیت کارد یان دەێبیت کاردت هەیە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ کرێی تاقیکردنەوەکە بدەیت دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی تاقیکردنەوەکە. ئەگەر خاوەنی کڕێدیت کارد یان دێبت کارد نیت، دەتوانیت دواتر لە بانک کرێی تاقیکردنەوەکە بدەیت. لەپاش ئەوەی ئیمەیڵی دڵنیابونەوەت بەدەست دەگات، دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژی کاردا سەردانی بانکی بازرگانی عیراقی بکەیت بۆ ئەوەی کرێی تاقیکردنەوەکەت بدەیت. ئەگەر نا ئەوا تاقیکردنەوەکەت هەڵدەوەشێتەوە. ماڵپەڕی بانکی بازرگانی عیراقی لە سلێمانی https://www.tbiraq.com/en/component/content/article/97-bank-branch/175-al-sulaimaniya-branch?Itemid=190
Comments