لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی IELTS لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرپەرشتی بریتش کاونسڵ، ئەمڕۆ بەرواری 18/03/2017تاقیکردنەوی IELTS بە سەرکەوتوی بەڕێوەچو بە بەشداری نزیکەی 100 کاندید. ![]() شایانی بـاسە لە تاقیکردنەوەی ئەم مانگەدا، ژمارەیەکی بەرچاوی کاندید لە پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەندێک لە ووڵاتانی دراوسێوە بەشداری تاقیکردنەوەی ئەم مانگە بوون. کە ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دروستی سیستەم و شێوازی بەڕێوەچونی تاقیرکردنەوەکە بەشێوەیەکی دروست و دوور لە هەر کێشە و گرفتێکی بەرچاو لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. |
NEWS KU >