سەنتەرى
نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى وەک یەکەم سەنتەرى زمانى باوەڕپێکراوى ئەنجومەنى
ڕۆشنبیرى بەریتانى (British Council) لەهەرێمى کوردستاندا کە مانگانە تاقیکردنەوەی (IELTS)ی تێدا ئەنجام دەدرێت، وەرزێکى نوێى خولەکانى ڕادەگەێنێت بۆ
توانستى زمانى ئینگلیزى و کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) بەم شێوەیەى لاى خوارەوە: ١.کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS): جۆرى یەکەم: ئۆنلاین بۆ (Academic and General Training) : ئەم کۆرسە لەلایەن پسپۆران و خاوەن ئەزموونى تاقیکردنەوەى (IELTS)ەوە لە بریتش کاونسڵ ئامادەکراوە و بریتیە لە ١٢٠ کاتژمێرى ڕێنمایىو ڤیدێوو چەندین نموونەى پێشووى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکەو ئەو ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانى نمرەى بەرز لە هەرچوار بەشى تاقیکردنەوەکەدا (گوێ گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن). فێرخواز بەخواستى خۆى کاتى پێویست تەرخان دەکات بۆ تەواو کردنى کۆرسەکە لەماوەى دیاریکراودا. - نرخى کۆرس: جۆرى (Academic or General
Training): جۆرى
دووەم: ئۆنلاینو خوێندنى ناو پۆل بەیەکەوە: بریتیە لە ڕاهێنانى ناو پۆل تایبەت بە
پراکتیزەکردنى چەندین نموونەى پێشووى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکەو خوێندنى ئەو
ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ وەڵام دانەوەى هەرچوار بەشى تاقیکردنەوەکە (گوێ
گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن). هەروەها فێرخواز هەمان کۆرسى ئۆنلاینى بۆ
دابین دەکرێت بۆ ماوەى مانگێک. ٢. کۆرسى پەرەپێدانى توانستى زمانى ئینگلیزى: بۆ هەرموو ئەو
فێرخوازانەى کە خوازیارن پەرە بەتوانستى زمانى ئینگلیزى بدەن بۆ مەبەستى گشتى و
خوێندن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانى زمانى ئینگلیزى، بەتایبەتى ئەو
مامۆستایانەى ماستەر یان دکتۆرایان بەدەست هێناوەو وانەبێژن لەسەرجەم بەشە جیاوازەکانداو
لەلایەن وەزارتى خوێندنى باڵاوە داوایان لێکراوە کە بەشدارى لە کۆرسى ڕێگاکانى
وانە ووتنەوەو پەرەپێدانى توانستى زمانى ئینگلیزى بکەن. - ژمارەى کورسى بۆ هەرکۆرسێک: (١٦-٢٠) نرخى هەردوو کۆرسى توانستى زمانى ئینگلیزى و ئۆنلاینى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS): (٣٠٠٠٠٠) سێسەد هەزار دینار). مەرج
و پێداویستى ناوتۆمارکردن: بۆ
زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١
|
NEWS KU >