NEWS KU‎ > ‎

کۆرسى نوێ ى زمانى ئینگلیزى ڕاگەیەندرا!

posted Apr 29, 2016, 4:37 AM by SPU-ELC English Language Centre   [ updated Apr 29, 2016, 4:38 AM ]

 مژدە بۆ سەرجەم فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی...

داشكاندنی (%20) بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆرسی نوێی زمانی ئینگلیزی.. ..

خۆتۆماركردن به‌ داشكاندنی (%20) بۆ كۆرسه‌كانی مانگی 5 ده‌ستی پێكرد. په‌له‌ بكه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسی خوێندن له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی خوێندن سنوورداره‌.

ئاگاداری سه‌رجه‌م فێرخوازان و ئاره‌زوومه‌ندانی زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بریتش كاونسڵ (British Council) هه‌ڵده‌ستیت به‌ كردنه‌وه‌ی خولی چواره‌می فێربوون و به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی بۆ مه‌به‌ستی گشتی بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ی زیاتر به‌تواناكینان بده‌ن له‌زمانی ئینگلیزیدا.

به‌ڕه‌چاوكردنی قه‌یرانی دارایی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ فێرخوازان، سه‌نته‌رمان داشكاندنی (%20) ده‌كات بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار خۆیان تۆمارده‌كه‌ن له‌ خولی چواره‌می كۆرسی زمانی ئینگلیزی...

نرخە نوێیەکان دوای داشکاندن بەم شێوەیەی لای خوارە دەبێت:

(220.000)  دووسه‌د‌و بیست هه‌زار دینار بۆ کارمەندان و مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

(240.000)  دووسەدو چل ‌ هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

(300.000)  سێسه‌د هه‌زار دینار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت

وە هەروەها دابینكردنی ئۆفه‌ری تایبه‌تی بۆ خوێندكاره‌ به‌ڕێزه‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان (خوێندنی دبلۆم و به‌كالۆریۆس) كه‌ بریتیه‌ له‌ ته‌نها بڕی (175.000) سه‌دوو حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ بەشداربوون بۆ خوێندنی هه‌ر ئاستێك .

تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاست

به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئاستی لێهاتوویی فێرخواز، تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاست به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌تاقیگه‌ی زمانی سه‌نته‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بریتش كاونسڵه‌وه‌ ئاماده‌ و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

- ئاسته‌كانی كۆرس/ دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاست له‌یه‌كێك له‌م ئاستانه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ خوێندن كه‌ به‌پێی پێوه‌ری كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی (CEFR) دیاری ده‌كرێت:

1. ئاستی یه‌كه‌م 

2. ئاستی دووه‌م

3. ئاستی سێیه‌م

4. ئاستی چواره‌م

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆرسه‌:

• خوێندن له‌ كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو له‌بار بۆ خوێندنی زمان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

• فێرخواز دوو كۆرس ده‌خوێنێت له‌یه‌ك كاتدا، واته‌ پێكه‌وه‌ به‌ستنی خوێندنی ناو كلاسی سه‌نته‌رو كۆرسی ئۆنلاینی (British  Council) بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری زمانی ئینگلیزی

• ئه‌نجامدانی تێستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌پتیس (Aptis)ی (British Council) دوای ته‌واوكردنی كۆرسی ئۆنلاین

• به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌پتیس له‌لایه‌ن (British Council)ه‌وه‌

• به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری زمان و بریتش كاونسڵ دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئاسته‌كان

• دروستكردنی بناغه‌یه‌كی زمانه‌وانی پته‌و ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ماسته‌ر و دكتۆرا بخوێنن به‌ زمانی ئینگلیزی

• بابه‌ته‌كانی كۆرس بریتین له‌ (خوێندنه‌وه‌، گوێگرتن، گفتوگۆكردن، نووسین، ووشه‌كاری، فۆنه‌تیك، ڕێزمان) و بره‌ودان به‌ سكیڵه‌ سه‌ره‌كی و ئه‌كادیمیه‌كانی زمانی ئینگلیزی

• به‌پراكتیكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له‌ ڕێی خوێندن له‌ تاقیگه‌ی زمانی سه‌نته‌ر بە شێوەی ئۆنڵاین

• وانه‌ووتنه‌وه‌ له‌ ڕێی مامۆستاو پسپۆری زمانی ئینگلیزی خاوەن بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای وڵاتی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن بریتش كاونسه‌ڵه‌وه‌ خولی ڕاهێنیان پێ ده‌كرێت و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن

• كۆرسه‌كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ پرۆگرامی خوێندنی زانكۆی ئۆكسفۆرد و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (British Council) پرۆگرامی خوێندنی ناو كلاس و كۆرسی ئۆنلاین و كتێبی خوێندن دابین ده‌كرێت بۆ فێرخوازانی سه‌رجه‌م ئاسته‌كان

مه‌رج و ڕێنماییه‌كان:

-كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆبه‌شداریكردنی كۆرسه‌كان بریتیه ‌له‌: 18 ساڵ

- بۆ ناو تۆماركردن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ری زمان بكه‌ ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه‌، دووشه‌مه‌، چوار شه‌ممه‌)، كات: 9:00 به‌یانی بۆ 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ

- كاته‌كانی ده‌وام: (به‌یانیان: 9 بۆ 1)

ماوه‌ی هه‌ر ئاستێك: 10 هه‌فته‌ (دوو ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا وهه‌ر ڕۆژه‌ی چوار كاتژمێر)

- بڕوانامه‌: پێویسته‌ فێرخواز لانی كه‌م دوو ئاست واته‌ (160 كاتژمێر) به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌یت به‌مه‌رجێك ئاستی چواره‌م له‌خۆ بگرێت تاكو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌پتیس و بڕوانامه‌ی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری زمان و ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانی به‌ده‌ست بێنیت

به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان بۆ خۆتۆماركردن:

1. دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌ قه‌باره‌ی پاسپۆرت

2. كۆپییه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پاسپۆرت

3. كۆپیه‌ك له‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی

4. پشتگیری یان ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌ شوێنی كاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت

5. پشتگیری یان ناسنامه‌ بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ خوێندكار یان قوتابی زانكۆء په‌یمانگان

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ته‌له‌فون: 07480190091

یان سه‌ردانی په‌یجی فه‌رمی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی بكه‌ بەم ناونیشانانە :

  • پەیجى سەنتەرى زمان لە ماڵپەرى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سێمانى   www.spu.edu.iq/elc
  •  پەیجى سەنتەرى زمان لە تۆرى کۆمەلایەتى فەیسبووک https://www. facebook.com/elc.spu

یان سه‌ردانی سه‌نته‌ر بكه‌ ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه‌، دووشه‌مه‌، چوار شه‌ممه‌)، كات: (9:00 به‌یانی بۆ 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ) به‌ ناونیشانی سلێمانی - قڕگه‌-شه‌قامی ورمێ-گه‌ڕه‌كی ماردین-327-كۆڵانی 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ی وڵات.

 

Comments