لە ڤیدیۆیەکدا کە ماوەکەی شەش خولەکە، ئاماژە بە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەدرێت. سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی وەک یەکێک لەهەرە سەنتەرە چالاکەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێگەیەکی تایبەتی هەیە هەم لەسەر ئاستی زانکۆ هەم لەسەر ئاستی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و دەوروبەری. شایەنی باسە کە سەنتەری نێودەوڵەتی زمان تاکە سەنتەری زمانی نێودەوڵەتیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ بریتش کاونسڵ کاردەکات و تاقیکردنەوەی نێودەوڵتەی ئایەڵس بەڕێوەدەبات لە شاری سلێمانی. سەنتەری نێودەوڵەتی زمان بە بەردەوامی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی (گشتی و ئەکادیمی) و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵس بەڕێوەدەبات. کۆمەڵێک کاندیدی بەرچاو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری و ووڵاتانی دراوسێوە بەردەوام بەشداری تاقیکردنەوەی ئایەڵس دەکەن لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی. |
NEWS KU >