لە رۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا چەند چالاکییەک بەرێوەدەچێت و سەرۆکی زانکۆش لەپەیامێکیدا تایبەت بە رۆژی زانکۆ کە دەکاتە بەرواری ٤//٢٠١٧٤، پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، وێرای پیرۆزبایم بۆ ئەو رۆژە، راگرایەتی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆمان ئاگاداردەکەینەوە کە لەو رۆژەدا چالاکی زانستی و ھونەری ئەنجامبدەن و تێیدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداری بکەن بەجلی کوردییەوەو بیکەن بە رۆژی وەرگرتنی پشوویەک لەناو کۆلێج و پەیمانگاکانتان. سەرۆکی زانکۆ ووتیشی، ئێمە بۆ ئەو رۆژە بریارمانداوە ساڵانە چالاکی ھەمەرەنگ و جۆراوجۆر بەرێوەببەین و بۆ ئەمساڵیش لە کامپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و زۆرێک لە کۆلێج و پەیمانگاکانی دیکەمان چالاکی تایبەت بەرێوە دەبەین، ھەروەھا لە سەرۆکایەتی زانکۆش چەند چالاکییەک بەرێوەدەچێت.
ڵە پەیامێکی ڤیدیۆیشدا جێگرانی سەرۆکی زانکۆ و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆمان و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم
مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کرد.
لینکی ڤیدیۆ
|