تایبەت بە رۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٤/٤/٢٠١٧

Post date: Apr 04, 2017 6:49:29 PM

لە رۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا چەند چالاکییەک بەرێوەدەچێت و سەرۆکی زانکۆش

لەپەیامێکیدا تایبەت بە رۆژی زانکۆ کە دەکاتە بەرواری ٤//٢٠١٧٤،

پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند،

وێرای پیرۆزبایم بۆ ئەو رۆژە، راگرایەتی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆمان

ئاگاداردەکەینەوە کە لەو رۆژەدا چالاکی زانستی و ھونەری ئەنجامبدەن و

تێیدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداری بکەن

بەجلی کوردییەوەو بیکەن بە رۆژی وەرگرتنی پشوویەک لەناو کۆلێج و پەیمانگاکانتان.

سەرۆکی زانکۆ ووتیشی، ئێمە بۆ ئەو رۆژە بریارمانداوە ساڵانە چالاکی ھەمەرەنگ

و جۆراوجۆر بەرێوەببەین و بۆ ئەمساڵیش لە کامپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی سلێمانی و

پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و زۆرێک لە کۆلێج و پەیمانگاکانی دیکەمان چالاکی تایبەت

بەرێوە دەبەین، ھەروەھا لە سەرۆکایەتی زانکۆش چەند چالاکییەک بەرێوەدەچێت.

ڵە پەیامێکی ڤیدیۆیشدا جێگرانی سەرۆکی زانکۆ و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆمان و

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم

مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کرد.

لینکی ڤیدیۆ