تێبینى بۆ بەشداربووانى تاقیکردنەوەى IELTS : مەرج و ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەى IELTS

Post date: Feb 01, 2017 8:37:35 AM

دەبێت.....

-ناسنامەکانى وەکو پاسپۆڕت لەگەڵ خۆتدا بهێنیت بۆ بەشى تۆمار. پێویستە ئەم ناسنامەیە ژمارەو واژۆو بەروارى لەدایکبوون و وێنەى لە خۆ گرتبێت. دەبێت پەیوەندی بکەیت بەسەنتەری تاقیکردنەوەکەوە بۆ دڵنیابوون لەجۆری ناسنامەی پەسەندکراو. ئەو بەشداربووانەش کە لەدەرەوەى وڵاتى خۆیان ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن، دەبێت پاسپۆڕت بەکار بهێنن.

-لەکاتى هەر گۆڕانکارییەکى ئەو ناسنامەیەدا (پاسپۆڕت)، پێیوستە بەشداربوو سەنتەرى تاقیکردنەوەکە ئاگادار بکاتەوە پێش دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە. ئەگەر نا ناتوانیت بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەیت و بەهیچ جۆرێکیش ناتوانیت کاتی تاقیکردنەوەکەت بگۆڕیت یاخود پارەکەت وەربگریتەوە.

-هەمان ئەو ناسنامەیە لەگەڵ خۆتدا بهێنە بۆ رۆژى تاقیکردنەوە کە پێشوتر لە فۆرمى تاقیکردنەوەکەتدا تۆمارتکردووە. ئەگەر هەمان ناسنامەت پێ نەبێت، ئەو کات مافى تاقیکردنەوەکەت نابێت و پارەى تاقیکردنەوەکەت بۆ ناگەڕێتەوە.

-لە پێش ئەو وادەى کە بۆت دانراوە بۆ تاقیکردنەوەکە، دەبێت لە سەنتەرى تاقیکردنەوەکە ئامادە بیت، ئەگەر درەنگ بکەویت، ناتوانیت ناو تۆمار بکەیت بۆ تاقیکردنەوەکە، ناتوانیت هیچ بەشێک لە تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەیت، و بە هیچ شێوەیەک پارەى تاقیکردنەوەکەت بۆ ناگەڕێتەوە.

-هەموو ئەو کەلوپەلانەى کە تایبەتن بەخۆت، پێویستە لەدەرەوەى هۆڵى تاقیکردنەوەکە بەجێیان بهێڵیت. ئەو کەلوپەلانەى کە نابێت ببرێنە هۆڵى تاقیکردنەوەکە: جانتا، حیبرى سپیکردنەوە، پێنوسى رەنگدار، ئامێرى ئەلکترۆنى لەوانەش مۆبایل و ،پەیجەر، ڕیکۆردەر، پێم پی سری پلەیەر، و فەرهەنگی ئەلیکترۆنی. پێویستە مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەدەرەوەى هۆڵى تاقیکردنەوە بکوژێنەوە، ئەگەر هەر بەشداربوویەک ئەم کارە نەکات یان ئامێرەکان بهێنە شوێنى تاقیکردنەوە، ئەوکات رێگاى پێنادرێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات و هیچ ئەنجامێکى پێناگات و ناتوانێت کاتەکەی بگۆڕێت و پارەى تاقیکردنەوەکەشى بۆ ناگەڕێتەوە. پێویستە بەشداربوو هیچ کەلوپەلێکى بەنرخ نەهێنێتە ناو سەنتەرى تاقیکردنەوە، لەبەرئەوەى سەنتەر هیچ بەرپرسیارێتییەکى ئەو کەلوپەلانە هەڵناگرێت.

- لە بەشی تۆمارکردن یان لە رۆژى تاقیکردنەوەدا ناسنامەکەت پشکنینی بۆ دەکرێت: ئەم پرۆسەیەش پێک دێت لە...

*وێنەى فۆتۆگرافىیت دەگیرێت. لەم کاتەدا داوات لێ دەکرێت هەموو ئەو شتانەى کە روخسارتیان داپۆشیوە بۆ ماوەیەکى کاتى تاوەکو وێنەکە دەگیرێت لاببرێت، هەر بەشداربووەیەک ئامادە نەبێت ئەم کارە بکات، ئەو کات مافى تاقیکردنەوەى نابێت و هیچ پارەیەکى تاقیکردنەوەکەى بۆ ناگەڕێتەوە. هەمان ئەو وێنەیەش لەسەر بڕوانامەى تاقیکردنەوەکە دەردەکەوێت.

*نمونەیەکى واژۆکەت وەردەگیرێت.

*پەنجەمۆرت لێ وەردەگیرێت.

-تەنها ئەم شتانەى لاى خوارەوە پێویستە لەسەر مێزى تاقیکردنەوەکەت هەبێت، ناسنامەکەت، پێنوس، قەڵەمى جاف، لاستیک.

-لەم حاڵەتانەى خوارەوەدا پرسیار لە سەرپەرشتیار یان چاودێر بکە ئەگەر:

*پێتوایە کە پرسیاری تاقیکردنەوەی خۆتت پێنەدراوە.

*ئەگەر پەڕەى تاقیکردنەوەکان نادروست و ناشیاو بن.

- هەر کاتێک گومانت لە شتێک هەبوو کە دەیکەیت، دەستت بەرز بکەرەوە تاوەکو چاودێرێک دێتە لات و هاوکاریت دەکات. کاندیدەکان بەهیچ شێوەیەک رونکردنەوەیان لەسەر تاقیکردنەوەکان پێنادرێت.

- سەرپەرشتیار یان چاودێرەکان ئاگادار بکەرەوە ئەگەر پێتوایە کە تەندروستی خراپی خۆت یان شێوازی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکە یان هەر هۆکارێکی ترکاردەکەنە سەر توانستت. ئەگەر هەر سکاڵایەکت هەبوو لەسەر شێوازی بەئەنجامگەیاندنی تاقیکردنەوەکە، ئەو کات پێویستە لە هەمان رۆژى تاقیکردنەوەکەدا سکاڵا پێش کەش بکەیت بە ئەندامانى سەنتەر، ئەگەر نا دواى بەجێهێشتنى سەنتەرى تاقیکردنەوە، ئەندامانی تاقیکردنەوەی IELTS هیچ سکاڵایەک وەرناگرن.

-کاتێک لە تاقیکردنەوەکە تەواو دەبیت، هەموو ئەو شتانەى تایبەتن بە تاقیکردنەوەکە لە شوێنی خۆیاندا بەجێ بهێڵە، ئەو شتانەش پێک هاتون (مەرجیش نیە تەنها ئەمانە بن) لە پەڕەى پرسیارەکان، پەڕەکانى وەڵام دانەوە، یان ئەو نامیلکانەى کە پێیان دراوە، هەر بەشداربوویەک هەوڵى لابردنى ئەو شتانە بدات، ئەو کات بێبەش دەکرێت لەتاقیکردنەوەکەو هیچ ئەنجامێکى پێناگات.

پێویستە ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە ئەنجام نەدرێت:

-قسەکردن یان بێزارکردنى بەشداربووان کاتێک تاقیکردنەوە دەست پێ دەکات.

-وەرگرتن و پێدانى هەر شتێک لە بەشداربووانى تر لەکاتى تاقیکردنەوەکەدا.

-خواردن و خواردنەوە لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا.

-بەجێهێشتنى هۆڵى تاقیکردنەوە بەبێ ئاگادارى سەرپەرشتیار یان چاودێرى تاقیکردنەوە.

-بەجێهێشتنى هۆڵى تاقیکردنەوە تاوەکو هەموو شتەکان تایبەت بە تاقیکردنەوە کۆنەکرابێتەوە یان پێت نەوترابێت کەبڕۆى.

-هەر هەڵسوکەوتێک کە ببێتە مایەى شێواندنى ئاسایشى تاقیکردنەوەى IELTS، لەو جۆرە کارانەش:

- هەوڵدان بۆ غەش کردن بەهەر شێوەیەک بێت.

- لەبری کەسێکی تر تاقیکردنەوە بکەیت، یان کەسێکى تر لەبری تۆ هەمان کار بکات.

- کۆپیکردنی وەڵامی بەشداربوویەکى تر.

- دروست کردنى پشێوى بۆ تاقیکردنەوەکە بەهەر شێوەیەک بێت.

- بەرهەمهێنانەوەی هەر بەشێکی تاقیکردنەوەکە بەهەر شێوەیەک بێت.

- هەوڵدان بۆ گۆڕینى هەر زانیارییەک لە فۆرمى ئەنجامی تاقیکردنەوەکەدا.

ئەو کەسانەى کە هەڵسوکەوتى نەشیاو ئەنجام دەدەن،ڕێگەیان پێنادرێت کە تاقیکردنەوەکە تەواو بکەن و بەهیچ شێوەیەک ئەنجامى تاقیکردنەوەى IELTS یان وەرناگرنەوە. ئەو بەشداربووانەش کە لەکاتى تاقیکردنەوەدا هەڵسوکەوتى نەشیاو ئەنجام دەدەن و لەدواى تەواو بوونى تاقیکردنەوەکە ئەم هەڵسوکەوتە دەردەکەوێت، ئەنجامەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە. ئەو کاندیدانەی کە لە هەڵسوکەوتی نەشیاو ئەنجامدەدەن ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕووبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی ببن.

ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەى IELTS

-ئەنجامەکان 13 رۆژ لەدواى تەواوبوونى تاقیکردنەوەکە لە سەنتەرى تاقیکردنەوەکە دەدرێتەوە.

-تەنها یەک کۆپى لە بڕوانامەى ئەنجامی تاقیکردنەوەکەت پێ دەبەخشرێت. لە کاتى هەر زیانێک یان ونبونێک بە بڕوانامەکەت، سەنتەر هیچ کۆپییەک تر لە ئەنجامى تاقیکردنەوەکە نابەخشێتەوە.

-بڕوانامەى تاقیکردنەوەکە بەهەمان ئەو ناوى ناسنامەی خۆتەوە ئامادە دەکرێت کە بەکارتهێناوە بۆ خۆتۆمار کردن. ئەگەر هەڵەیەکت لەسەر زانیارییەکانى ناو بڕوانامەکە دۆزییەوە، ئەو کات پێویستە پەیوەندى بکەیت بە سەنتەرى تاقیکردنەوەکەوە تاوەکو زانیارییەکان بگۆڕن. پێویستە لەکاتى گۆڕانکارییەکانى سەر بڕوانامەکە، بەڵگەو دۆکۆمێنتى تەواو دابین بکرێت. ئەگەر ئەو سەنتەرە نەیتوانى هاوکاریت بکات بۆ ئەو کارە، ئەو کات بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە ielts@idp.com یان ئەنجومەنى بەریتانیا ielts@britishcouncil.org یان ئایەڵستى ئەمریکا ielts@ieltsusa.org

-ئەگەر دواى ئەوەى کە بڕوانامەکەت وەرگرت، ناوەکەى خۆت گۆڕى، ئەو کات ناوەکەت لەسەر بڕوانامەکەت ناگۆرێت. لەو حاڵەتە نائاساییانەدا کە بۆ جارێکى ترفۆڕمی ئەنجامی تاقیکردنەوەت بەشێوەیەکى رەسمى لەلایەن IELTS وهاوبەشەکانیەوە پێدەدرێتەوە، ئەو کات هەمان ناوی سەر فۆڕمی ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکەمجار بەکاردەهێنرێتەوە.

-ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئەندامانى تاقیکردنەوەکە ناچاربن پێداچوونەوە بۆ هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بکەن بە تاقیکردنەوەکەتەوە، ئەو کات ئەنجامى تاقیکردنەوەکەت لە ماوەى 13 رۆژدا ناگەڕێتەوە. لە دۆخە تایبەتەکاندا پێویست دەکات بەشێک یان زیاتری تاقیکردنەوەکە دووبارە بکەیتەوە.

-پێدەچێت بڕوانامەى تاقیکردنەوەکەت رەت بکرێتەوە ئەگەر بێتو بەشێوەیەکى رەسمى بسەلمێندرێت کە کێشەیەک هەیە، ئەو کاتیش پێویست دەکات کە بەشێک یان زیاترى تاقیکردنەوەکە دووبارە بکەیتەوە.

-ئەنجامەکەت دەدرێت بەو لایەنە رەسمییانەى کە پێشوتر خۆت داوات کردوە لەسەر فۆرمى پێشکەش کردن ناویان هەبێت، ئەویش بەو مەبەستەى کە رێگە بەو لایەنانە بدرێت تاوەکو دڵنیا ببنەوە لە ئەنجامەکە یان بتوانن کار بکەن لەسەر هەر کارێک کە پەیوەندى بە هەڵسوکەوتى گوماناوییەوە هەبێت.

-ئەگەر ئەو بەروارەى کە بە خواستى خۆت لەسەر بڕوانامەى تاقیکردنەوەکە یان لەلایەن بریکارەکەتەوە دابین کراوە بەهەر هۆکارێک گۆڕانکارى بەسەر دا هات، ئەو کات ئەندامانى تاقیکردنەوەکە ئەنجامە بنەڕەتییەکەت پوچەڵ دەکەنەوە.

-تۆ رێگات پێنادرێت پەیوەندی بکەیت بەو شوێنەوە کە ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەکەتى تێدایە ئەندامانى تاقیکردنەوەکە کار دەکەن بۆ رێکخستنى نمرەى تاقیکردنەوەکەت، پێشدەچێت بەکار بێت بۆمەبەستەکانى کۆنترۆڵى جۆرى ء چالاکییەکانى توێژینەوە.

پوچەڵکردنەوە یان گۆڕینی کاتی تاقیکردنەوەى IELTS

- ئەگەر تاقیکردنەوەکەت پوچەڵ بکەیتەوە یان داواى گۆڕینی کاتەکەی بکەیت 5 هەفتە یان زیاتر پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکە، ئەو کات سەنتەرى تاقیکردنەوەکە بڕى زیاتر لەسەدا 25ى کۆى داهاتى تێچووى تاقیکردنەوەکە وەردەگرێت.

- ئەگەر لە ماوەى 5 هەفتەدا بەهەر هۆکارێک تاقیکردنەوەکە هەڵبوەشێنیتەوە، بێجگە لە حاڵەتى پزیشکى نەبێت، ئەو کات مافى وەرگرتنەوەى پارەکەتت نابێت. ئەگەر بۆ مەبەستى نەخۆشى داواى پوچەڵ کردنەوە یان گواستنەوەى تاقیکردنەوە بکەیت، ئەو کات دەبێت لە ماوەى 5 رۆژى تاقیکردنەوەکەدا بەڵگەى پزیشکى دابین بکەیت. تەنها بەڵگەى نەخۆشى زۆر سەخت رەچاو دەکرێت. تەنها راپۆرتى پزیشکى راستەقینە پەسەند دەکرێت ء پێویستیشە جۆرى نەخۆشییەکە دەربخات.

چۆن IELTS زانیارییەکانى تۆ بەکار دەهێنێت

-ستافى تاقیکردنەوەى IELTS بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتى و پاراستنى زانیارى تایبەتى دروستى کاندیدەکانى تاقیکردنەوە لە ئەستۆ دەگرێت.

-بڕوانامەى تاقیکردنەوەى IELTS لەدواى دەرچوونى ئەنجامەوە، تەنها دەنێردێت بۆ ئەو شوێن ء لایەنانەى کە لەلایەن کاندیدەکانى IELTS ەوە لەسەر فۆرمەکانى پێشکەش کردن ناویان هێنراوە .

- پێدەچێت ئەندامانى تاقیکردنەوەى IELTS یان نوێنەرانى رێگەپێدراویان زانیارى کاندیدەکانیان بنێرن بۆ پەیمانگاکانى خوێندن و دەوڵەتو، لەوانەش دەسەڵاتدارانى پێدانى ڤیزاو، گروپە پیشەگەرەکان و، گروپەکان، رێکخراوە بازرگانییەکان، لایەنە یاساییەکان یان هەر دەسەڵاتێکى رێگەپێدراو، لەو زانیارییانەش ئاستى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکەو نمرەو ئەو وێنانەى کە لەلایەن سەنتەرەکانى تاقیکردنەوەى IELTS ەوە گیراون، ئەویش لە پێناو پاراستنى تاقیکردنەوەى IELTS و دژ بە هەموو کارێک کە دژى تاقیکردنەوەکەیە. زانیارییەکانى پەنجەمۆر لەلایەن هیچ لایەنێکەوە نابینرێت بێجگە لە ئەندامان و ستافى تاقیکردنەوەکە.

-پێدەچێت ئەندامانى تاقیکردنەوەى IELTS نمرەو زانیارى ءەڵامەکانى تاقیکردنەوەکە لە فۆرمە نەناسراوەکان و توێژینەوەو مەبەستە ئامارییەکان و راهێنانەکاندا بەکار بهێنن.