لە ئێستاوە دەتوانیت ناوی خۆت بۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵس (IELTS) تۆمار بکەیت

Post date: Jul 16, 2016 5:6:15 PM

دوای ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێکەوتننامەی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بریتش کاونسڵ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی

نێودەوڵەتی ئایەڵس IELTS لە سەنتەری زمانی زانکۆ، لەئێستادا مژدە دەدەین بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و

ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەن بۆ مەبەستی پێشکەش کردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم و وەرگرتنی نازناوی زانستی کە لەڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠١٦-ەوە دەتوانن

سەردانی سەنتەری زمان بکەن لە ڕۆژانی (یەک شەمە، دووشەمە، چوارشەمە) کاتژمێر (٩ بۆ١ی پاش نیوەڕۆ) بۆ ناو تۆمارکردن.

نرخى تێست ٢٦٥ دۆلارى ئەمریکیە

تکایە پەلە بکە لە ناونووسین، چونکە ژمارەی کورسیەکان سنووردارە.

١. ڕۆژی تاقیکردنەوەی IELTSی ئەکادیمی: ٤/٨/٢٠١٦

٢. ڕۆژی تاقیکردنەوەی IELTSی ئەکادیمی و گشتی: ١٥/٩/٢٠١٦

بەڵگەنامە پێویستەکان:

١-کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت بە مەرجێک بەسەر نەچووبێت لەگەڵ پاسپۆرتەکە بۆ بەراوردکردن.

٢-دوو وێنەی نوێ بەقەبارەی پاسپۆرت

٣-فۆرمی پێشکەش کردن کە لەسەنتەری زمان وەری دەگریت

لەھەمان کاتدا ناو تۆمارکردن بۆ کۆرسی ئامادەکاری تاقیکردنەوەی IELTS بەردەوام دەبێت بۆ ئەو فێرخوازانەی کە خوازیارن

سەرەتا بەشداری ئەو کۆرسانە بکەن بۆ ئاشنابوون بە سەرجەم ئەو تەکنیک و سکیڵانەی کە پێویستن بۆ گەرەنتی سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکەدا.

ناونیشان: سلێمانی، قڕگە، شەقامی ورمێ، گەڕەکی ماردین، ڕاستەخۆ پشت بانزینخانەی ووڵات

ژمارەی تەلەفون: ٠٠٩١ ٠١٩ ٠٧٤٨

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی