لە سەنتەری نێودەوڵەوتی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی IELTS بەڕێوەدەچێت

Post date: Mar 18, 2017 2:57:3 PM

لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی IELTS لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

بە سەرپەرشتی بریتش کاونسڵ، ئەمڕۆ بەرواری 18/03/2017تاقیکردنەوی IELTS بە سەرکەوتوی بەڕێوەچو بە بەشداری نزیکەی 100 کاندید.

شایانی بـاسە لە تاقیکردنەوەی ئەم مانگەدا، ژمارەیەکی بەرچاوی کاندید لە پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و

عێراق و هەندێک لە ووڵاتانی دراوسێوە بەشداری تاقیکردنەوەی ئەم مانگە بوون. کە ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دروستی

سیستەم و شێوازی بەڕێوەچونی تاقیرکردنەوەکە بەشێوەیەکی دروست و دوور لە هەر کێشە و گرفتێکی بەرچاو لە سەنتەری نێودەوڵەتی

زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.