ناو تۆمار بکە بۆ وەرزێکى نوێى کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى و ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS)

Post date: Jan 18, 2017 6:22:25 AM

سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى وەک یەکەم سەنتەرى زمانى باوەڕپێکراوى ئەنجومەنى ڕۆشنبیرى بەریتانى (British Council) لەهەرێمى کوردستاندا کە مانگانە تاقیکردنەوەی (IELTS)ی تێدا ئەنجام دەدرێت، وەرزێکى نوێى خولەکانى ڕادەگەێنێت بۆ توانستى زمانى ئینگلیزى و کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:

١.کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS):

جۆرى یەکەم: ئۆنلاین بۆ (Academic and General Training) : ئەم کۆرسە لەلایەن پسپۆران و خاوەن ئەزموونى تاقیکردنەوەى (IELTS)ەوە لە بریتش کاونسڵ ئامادەکراوە و بریتیە لە ١٢٠ کاتژمێرى ڕێنمایىو ڤیدێوو چەندین نموونەى پێشووى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکەو ئەو ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانى نمرەى بەرز لە هەرچوار بەشى تاقیکردنەوەکەدا (گوێ گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن). فێرخواز بەخواستى خۆى کاتى پێویست تەرخان دەکات بۆ تەواو کردنى کۆرسەکە لەماوەى دیاریکراودا.

- نرخى کۆرس: جۆرى (Academic or General Training):

- بۆ یەک مانگ بەرامبەر بە (٦٠) شەست هەزار دینار

- بۆ سێ مانگ بەرامبەر (١٢٠٠) سەد و بیست هەزار دینار

جۆرى دووەم: ئۆنلاینو خوێندنى ناو پۆل بەیەکەوە: بریتیە لە ڕاهێنانى ناو پۆل تایبەت بە پراکتیزەکردنى چەندین نموونەى پێشووى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکەو خوێندنى ئەو ستراتیژو تەکنیکانەى کە پێویستن بۆ وەڵام دانەوەى هەرچوار بەشى تاقیکردنەوەکە (گوێ گرتن، خوێندنەوە، نووسین، گفتوگۆکردن). هەروەها فێرخواز هەمان کۆرسى ئۆنلاینى بۆ دابین دەکرێت بۆ ماوەى مانگێک.

- مەرجى بەشداریکردن: پێویستە فێرخواز چاوپێکەوتن ئەنجام بدات بۆ هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزی و دیاریکردنى ئاستەکەى، لەبەرئەوەى تەنها لەئاستى (B1) وسەروو تر دەتوانێت بەشداری کۆرسەکە بکات.

- ماوەى کۆرس: (٣٢) کاتژمێر بۆ ماوەى (٤) هەفتە.

- کاتى کۆرس: (٩-١)ى بەیانیانى ڕۆژانى یەک شەمەو چوارشەمە

- ژمارەى کورسى تەرخانکراو بۆ هەرکۆرسێک بۆ ئەوەى دەست پێبکات: (١٠-١٥)

- نرخى هەردوو کۆرسى ناو پۆلو ئۆنلاین: (٢٥٠٠٠٠) دوسەد و پەنجا هەزار دینار

- مامۆستاى کۆرس: خاوەنى بڕوانامەى ماستەر لەزمانى ئینگلیزى و ئەزموونى چەندین ساڵى هەیە لە ووتنەوەى کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى و ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS).

٢. کۆرسى پەرەپێدانى توانستى زمانى ئینگلیزى: بۆ هەرموو ئەو فێرخوازانەى کە خوازیارن پەرە بەتوانستى زمانى ئینگلیزى بدەن بۆ مەبەستى گشتى و خوێندن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانى زمانى ئینگلیزى، بەتایبەتى ئەو مامۆستایانەى ماستەر یان دکتۆرایان بەدەست هێناوەو وانەبێژن لەسەرجەم بەشە جیاوازەکانداو لەلایەن وەزارتى خوێندنى باڵاوە داوایان لێکراوە کە بەشدارى لە کۆرسى ڕێگاکانى وانە ووتنەوەو پەرەپێدانى توانستى زمانى ئینگلیزى بکەن.

تێبینى: ئەو فێرخوازانەى ئەم کۆرسە بەسەرکەوتوویى تەواو دەکەن، سەنتەرمان کۆرسێکى ئۆنلاینى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS)یان بۆ دابین دەکات بۆ ماوەى مانگێک بێ بەرامبەر تاکو پەرەى زیاتر بە تواناکانیان بدەن بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS). لەکۆتایدا، فێرخواز بڕوانامەى بەشداریکردنى کۆرسەکەى پێ دەبەخشرێت.

- ماوەى کۆرس: (١٢٠) کاتژمێر بۆ ماوەى (١٢) هەفتە.

کاتەکانى کۆرس:

- پێش نیوەڕوان ڕۆژانى یەک شەمەو چوارشەمە (٩-١٢) وە ڕۆژانی دووشەمان (٩-١)

- دواى نیوەڕوان ڕۆژانى یەک شەمەو چوارشەمە (٢-٥) وە ڕۆژانی دووشەمان (٢-٦)

- ژمارەى کورسى بۆ هەرکۆرسێک: (١٦-٢٠)

نرخى هەردوو کۆرسى توانستى زمانى ئینگلیزى و ئۆنلاینى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS): (٣٠٠٠٠٠) سێسەد هەزار دینار).

مەرج و پێداویستى ناوتۆمارکردن:

- ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى هەڵسەنگاندنى توانستى زمانى ئینگلیزی بۆ دیاریکردنى ئاست

- پڕکردنەوەى فۆرمى بەشداریکردن

- کۆپى ڕەنگاوڕەنگى پاسپۆرت یان پێناسى بارى شارستانى

- ٢) وێنە)

- بڕى پارەى دیاریکراوى خولەکە

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١

یان سەردانى سەنتەر بکە ڕۆژانى یەک شەمەو دووشەمەو چوارشەمە کات (٩-١)ى پاش نیوەڕۆ.

شوێن: قڕگە، گەرەِکى ورمێ، ماردین ٣٢٧، کۆڵانى ٧٦٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات لەسەر شەقەمامى (١٠٠) مەترى.

یان سەردانى پەیجى فەرمى سەنتەرمان بکە لەڕێى ئەم لینکەوە www.facebook.com/elc.spu