سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

Post date: Apr 27, 2017 9:35:2 PM

لە ڤیدیۆیەکدا کە ماوەکەی شەش خولەکە، ئاماژە بە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەدرێت.

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی وەک یەکێک لەهەرە سەنتەرە چالاکەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێگەیەکی تایبەتی هەیە

هەم لەسەر ئاستی زانکۆ هەم لەسەر ئاستی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و دەوروبەری.

شایەنی باسە کە سەنتەری نێودەوڵەتی زمان تاکە سەنتەری زمانی نێودەوڵەتیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ

بریتش کاونسڵ کاردەکات و تاقیکردنەوەی نێودەوڵتەی ئایەڵس بەڕێوەدەبات لە شاری سلێمانی. سەنتەری نێودەوڵەتی زمان بە بەردەوامی

خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی (گشتی و ئەکادیمی) و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئایەڵس بەڕێوەدەبات.

کۆمەڵێک کاندیدی بەرچاو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری و ووڵاتانی دراوسێوە بەردەوام بەشداری تاقیکردنەوەی ئایەڵس دەکەن لە سەنتەری نێودەوڵەتی

زمانی ئینگلیزی.

لینکی ڤیدیۆ