ناوی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەچێتە ناو وێبسایتی فەرمی بریتیش کاونسڵەوە

Post date: Jan 31, 2017 7:36:54 PM

لە چوارچێوەی رێكەوتننامەی نێوانمان سەنتەری زمانی زانکۆمان ‌و بریتیش کاونسڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیIELTS ‌و كردنەوەی خولەكانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ‌و ئامادەكاری بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە، بریتیش کاونسڵ بەشێوەیەكی رەسمی ناوی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خستە نێو وێبسایتی فەرمی خۆیەوە. ئەم هەنگاوەش بە یەكێك لە دەرفەتە هەرە باشەكان هەژمار دەكرێت لەسەر ئاستی ناساندنی كاروچالاكییەكانی بریتیش کاونسڵ لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزیدا، كە بەشێوەیەكی رەسمی خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی IELTS ‌و كردنەوەی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ‌و ئامادەكارییەكان بۆ IELTS ‌و چەندین هەوڵ ‌و چالاكی تر لە پێناو برەودان بە ئاستەكانی زمانی ئینگلیزی ‌و ئاشناكردنی فێرخوازان بەو زمانە.

- زانیاری زیاتر وەرگرە سەبارەت بە کۆرسەکانی ئێستای سەنتەر لەم لینکەی خوارەوە:

https://www.facebook.com/elc.spu/posts/1902424809990082

- لەم لینکەی خوارەوە ناو تۆمار بکە بۆ تاقیکردنەوەی IELTS:

https://ielts.britishcouncil.org/CheckAvailability.aspx

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١

یان سەردانى سەنتەر بکە ڕۆژانى یەک شەمەو دووشەمەو چوارشەمە کات (٩-١)ى پاش نیوەڕۆ.

شوێن: قڕگە، گەرەکى ورمێ، ماردین ٣٢٧، کۆڵانى ٧٦٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات لەسەر شەقەمامى (١٠٠) مەترى.

یان سەردانى پەیجى فەرمى سەنتەرمان بکە لەڕێى ئەم لینکەوە www.facebook.com/elc.spu