ئەدیسۆنی داهێنەر و دایکی Thomas Edison and his Mother

Post date: Jul 02, 2016 11:32:6 PM

ئەدیسۆنی داهێنەر و دایکی

One day Thomas Edison came home and gave a paper to his mother. He told her, “My teacher gave this paper to me and told me to only give it to my mother.”

His mother’s eyes were tearful as she read the letter out loud to her child: Your son is a genius. This school is too small for him and doesn’t have enough good teachers for training him. Please teach him yourself.

Many, many years after Edison’s mother died and he was now one of the greatest inventors of the century, one day he was looking through old family things. Suddenly he saw a folded paper in the corner of a drawer in a desk. He took it and opened it up. On the paper was written: Your son addled [mentally ill]. We won’t let him come to school any more.

Edison cried for hours and the he wrote in his diary: “Thomas Alva Edison was an addled child that, by a hero mother, became the genius of the century.”

ڕۆژێک تۆماس ئەدیسۆن گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو نامەیەکی دا بە دایکی و بە دایکی گوت ' مامۆستاکەم ئەم نامەیەی داپێم و پێی گووتم کە بیدەمە دەستی تۆ'

دایکی چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک کاتێک نامەکەی دەخوێندەوە بە دەنگی بەرز بۆ ئەدیسۆن: لە نامەکەدا نوسرابوو کە کوڕەکەت زۆر زیرەکە و ئەم قوتابخانەیە زۆر بچوکە بۆ ئەو و مامۆستای زۆرباشی لێنیە تا وانەکانی پێبڵێنەوە. تکایە خۆت وانەکانی پێبڵێ.

دوای چەندەها ساڵ پاش مردنی دایکی ئەدیسۆن و بەناوبانگ بوونی ئەدیسۆن وەک یەکێکی لە داهێنەرانی سەدە، ڕۆژێک سەیری شتە کۆنەکانی خێزانەکەی دەکرد و وەرەقەیەکی لولکراوی دۆزیەوە لە سوچکی چەکمەجێکدا. وەرەقەکەی کردەوە و بینی تێیدا نوسراوە کە 'کوڕەکەت نەخۆشی عەقڵی هەیە زۆر تەمەڵە و چیتر ڕێگە نادەین بێتەوە بۆ قوتابخانە.'

ئەدیسۆن بۆ چەند کاتژمێرێک گریا و پاشان لە دەفتەری یادەوەریەکانیدا نوسی ' تۆماس ئەڵڤا ئەدیسۆن منداڵە تەمەڵەکە بەهۆی دایکێکی پاڵەوانەوە بوو بە زیرەکترین کەسی سەدە.

*پارچە وەرەقەکەی ئەدیسۆنی هێنایە گریان هەمان ئەو نامەیە بوو کە مامۆستاکەی بۆ دایکی ناردبوو.

*Translated by: Awder R. Aziz