ناوی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەچێتە ناو وێبسایتی فەرمی BRITISH COUNCIL وە
Post date: Jan 11, 2017 6:1:32 PM
ناوی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەچێتە ناو وێبسایتی فەرمی BRITISH COUNCIL وە.............
لە چوارچێوەی رێكەوتننامەی نێوانمان سەنتەرمان و BRITISH COUNCIL بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیIELTS و كردنەوەی خولەكانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ئامادەكاری بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە، BRITISH COUNCIL بەشێوەیەكی رەسمی ناوی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خستە نێو وێبسایتی فەرمی خۆیەوە. ئەم هەنگاوەش بە یەكێك لە دەرفەتە هەرە باشەكان هەژمار دەكرێت لەسەر ئاستی ناساندنی كاروچالاكییەكانی BRITISH COUNCIL لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزیدا، كە بەشێوەیەكی رەسمی خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی IELTS و كردنەوەی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ئامادەكارییەكان بۆ IELTS و چەندین هەوڵ و چالاكی تر لە پێناو برەودان بە ئاستەكانی زمانی ئینگلیزی و ئاشناكردنی فێرخوازان بەو زمانە.